به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە پرسیاری ڕۆژنامەڤانان سەبارەت بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەوەی بە هەڵەیەک لەلایەن گرووپی بەڕێوەبەرایەتی پێشوازی جێگیر لە فڕۆکەخانە وەسف کرد.
سەعید خەتیب زادە جەختی کردەوە: ئێران بەردەوام ڕێزی لە یەکپارچەیی خاک و یەکگرتوویی لە عێراق گرتووە و لەو بارەوە سیاسەتێکی نەگۆڕی هەیە.
342/